2019-10-14   680     
وەزیری دەرەوەی هۆلەندا ڕایگەیاند، ''داوامان لە تورکیا کردوە، هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا بوەستێنێت، لەوچوارچێوەیەشدا فرۆشتنی چەکمان بەو وڵاتە ڕاگرتوە''.
ئاوێنه: ستیڤ بلۆک وەزیری دەرەوەی هۆلەندا ڕایگەیاند، تورکیا پێویستە پابەندی یاسا نێودەوڵيتیەکان بێت ، کە ڕێگرە لە دەستدرێژی کردنە سەر خاکی وڵاتانی دیکە، بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە تورکیا کردوە هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا بوەستێنێت. ڕاشیگەیاندوە ، هۆڵەندا بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشترهه‌ریه‌كه له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا به‌هۆی هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا، بریاریاندا فرۆشتی هه‌موو جۆره چه‌كێك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی به توركیا رابگرن.