لە سەرێکانی ٢٧ سه‌رباز و چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا کوژران و ٥ زرێپۆش تێکشکێندران
  2019-10-14       2153       

شەڕڤانانی هەسەدە لە سەرێکانی وەڵامی توندی هێرشی سوپای توركیان دایەوە و لە ئەنجامدا ٢٧ سه‌رباز و چه‌كداری  سه‌ر به‌ توركیا کوژران و چەکەکانیان کەوتە دەستی شەڕڤانان، پێنج زرێپۆشیش تێکشکاند.

ئاوێنه‌: هیرشەکانی دەوڵەتی سوپای تورکیا و چه‌كداره‌كانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و بە تایبەتی سەرێکانی بەردەوامە، لەدژی ئەو هێرشانەشدا "بەرخۆدانی شکۆمەند"ی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە، بەردەوامە.

شەوی ڕابردوو لەو شەڕەی لەنێوان شەڕڤانان و داگیرکەران لە بەرەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی ڕوویدا، هێرشی سوپای توركیا کە ویستیان بێنە ناو شارەکەوە تێکشکێندرا و لە ئەنجامدا ٢٧ سه‌رباز و چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا کوژران، پێنج زرێپۆشیان تێکشکاند و ژمارەیەکی زۆر چەک کەوتە دەستی شەڕڤانان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×