2019-10-14   666     
ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان نیگه‌رانیی خۆی له دۆخی باکووری سووریا پاش هێرشه‌که‌ی تورکیا ده‌ربڕی و داوای کرد هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتایی‌هێنان به‌م دۆخه چڕ بکرێته‌وه.
ئاوێنه: پاش ئاواره و کوژران و برینداربوونی ژماره‌یێکی زۆری خه‌ڵکی سڤیل به‌بۆنه‌ی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا، زۆربه‌ی وڵاتان و که‌سایه‌تییه‌کان هاتنه‌ده‌نگ و نیگه‌رانیی خۆیانیان هه‌مبه‌ر پاشهاته‌کانی به‌رده‌وامیی دۆخه‌که ڕاگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕی ڤاتیکان نیووز ڕاپۆرتی دا که پاپا فڕانسیس نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای باکووری سووریا ڕاگه‌یاندووه و سه‌رۆکی کاتۆلیکه‌کانی جیهان داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی قه‌یرانی سووریا کردووه که له‌جیاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان له ڕێگای دانوستانه‌وه هه‌ڵبگرن.
پاپا فڕانسیس نیگه‌رانیی قووڵی خۆی له دۆخ و چاره‌نووسی خه‌ڵکی سڤیلی باکووری سووریا به‌تایبه‌ت که‌مینه‌ی مه‌سیحییه‌کان ده‌ربڕیوه که به‌بۆنه‌ی هێرشه‌کانی تورکیاوه ناچار بوونه ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
ناوبراو داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد ڕاستگۆیانه ڕێگای دایالۆگ و دانوستان بگرنه به‌ر.