2019-10-14   1149     
کۆشکی ئەلیزێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا" لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ مسۆگەر کردنی ئاسایشی کارمەندانی سەربازیی فەڕەنسا و خەڵکانی سڤیل، ڕێوشوێن دەگرنەبەر.
ئاوێنه: سەدان سەرباز و هێزی تایبەتی فەڕەنسا لەو ناوچەیە هەن، هاوکات کارمەندانی هاوکاری مرۆیی فەڕەنسیش هەن، دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ کشاندنەوە هێزەکانیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو بڕیارە درا.
ئەلیزێ ڕاشیگەیاند، هیرشی تورکەکان 'بە شێوەیەکی تووند' شەرمەزار دەکەین و بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە لە هەوڵە دبلۆماسییەکانمان بەردەوام دەبین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەوەی دەبێت زۆر گرنگی پێ بدەین ئەوەیە، نەهێڵین داعش دیسان بێتەوە سهرههڵباتهوه. بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیاوە، مەترسی ئەوەی تیرۆریستانی داعش هەڵبێن لەبەرچاو نەگیراوە. بۆ ئەوەی ئاسایشی خاکی نەتەوەیی بەهێز بکرێت ڕێوشوێن دەگرێتە بەر".