سوپای سوریا نزیكن لە شارۆچكەی سەرێ كانی
  2019-10-14       1001       
لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی هەسەدە و حكوومەتی سوریا ئەنجامیاندا، سوپای سوریا بەرە و سنووری توركیا بەڕێكەوت.

ئاوێنه‌: ئاژانسی فرانس  پرێس AFP رایگەیاند، كاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی سوپای سوریا چونەتە تەلتەمر و نزیكن لە شارۆچكەی سەرێ كانی.

 بەڕێوەبەریی خۆسەر، دوێنی یەكشەممە، لەبەیاننامەیەكدا بۆ رایگشتی، رایگەیاند، بۆ ئەوەی بەرەنگاری دەستدرێژییەكانی سوپای توركیا ببینەوە، رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی سوریا كراوە تا بە ئەركی خۆی هەڵبسێت لە پاراستنی سنورەكانی وڵات و پاراستنی سەروەریی سوریاو لەوچوارچێوەیەشدا سوپای سوریا بەدرێژایی سنوری سوریا-توركیا جێگیردەكرێت بۆ پشتیوانی لە هێزەكانی سوریای دیموكرات و بۆ رەنگاربونەوەی دەستدرێژییەكان و رزگاركردنی ئەو ناوچانەی سوپای توركیاو میلیشیا بەكرێگیراوەكانی هاتونەتە ناویان.

بەڕێوەبەریی خۆسەر هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە رێككەوتنەكە دەرفەتێكە بۆ رزگاركردنی ئەو شوێن و شارانەی دیكەی سوریا كە لەلایەن سوپای توركیاوە داگیركراون لەوانە عەفرین و تەواوی شارو شارۆچكەكانی دیكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×