2019-10-14   1001     
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی ته‌ڤده‌م باسی له ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان سوپای سووریا و هه‌سه‌ده کرد و رایگه‌یاند: ڕێککه‌وتنی هه‌سه‌ده و سوپای سووریا ته‌نها سه‌ربازییه و په‌یوه‌ندی نییه به چاره‌نوسی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی و به‌ڕێوه‌بردنی شار و شارۆچکه‌کان له سووریا.
ئاوێنه: ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی ته‌ڤده‌م له توویتێکدا تیشکی خسته سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان هه‌سه‌ده و سوپای سووریا و ڕایگه‌یاند: "ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی پاراستنی سنوور له نێوان هه‌سه‌ده و سوپای سووریا ڕێککه‌وتنێکی سه‌ربازییه و باس له چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی یان به‌ڕێوه‌بردنی شار و شارۆچکه‌کانی دیکه‌ی تێدا نییه به‌ڵکوو ئه‌وه پێوه‌رێکی به‌په‌له‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی تورکیا له‌سه‌ر سووریا".
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "ده‌وڵه‌تی سووریا به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هێزی سووریای دیموکرات و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان له بنده‌ست سوپای تورکیا/ سوپای ئازادی سووریا یارمه‌تیی هه‌سه‌ده ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داواکاریی سوپای سووریای دیموکرات قه‌ناعه‌ت به ڕووسیا هێنراوه بۆ ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات."
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی روسیا الیوم، هه‌ندێك له راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ناو رێككه‌وتنه‌كه كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: "دیارترین خاڵی رێككه‌وتنه‌كه نه‌مانی ناوی (هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی) و ناونانیانه به "فه‌یله‌قی پێنجه‌می سووریا" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یكه‌ربه‌ندی هێزه‌كه و فه‌رمانده كورد و عه‌ره‌به‌كانی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌سته‌به‌ری مافی كورد له ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌كرێت و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی گونجاو جێگای ده‌كرێته‌وه و كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی توركیا له عه‌فرین و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سووریا ده‌كه‌ن.