2019-10-14   1203     
حکوومەتى تورکیا جەختی کردەوە، رێککەوتنى هەسەدە و حکوومەتى سووریا ناتونێت رێگرى لە ئۆپەراسیۆنى ئەوان بکات.
ئاوێنه: لەبەیاننامەیێکدا وەزارەتى بەرگریى تورکیا رایگەیاند: رێککەوتنى هەسەدە و حکوومەتى سووریا کاریگەریى لەسەر ئۆپەراسیۆنى وڵاتەکەى بۆ سەر باکوورى سووریا نابێت و ناتوانێت رێگرى لەوان بکات.
ئاماژەى بەوەش کرد، پێویستە حکوومەتى سووریا هێزەکانى رەوانەى ئەو شوێنانە نەکات کە شەڕی تێدایە، چوونکە هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.
تورکیا ئەوەشى راگەیاندووە، بوونى هێزەکانى حکوومەتى سووریا ناتوانێت مەترسى لەسەر ئاسایشى تورکیا کەم بکاتەوە، بۆیە هێرشەکانیان درێژە پێدەدەن.
ره‌جه‌به ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه: "ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كانی رژێم نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سنوره‌كانیش جێگیر ببن".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " له ئێستادا ئێمه و هێزه ئۆپۆزسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانمان سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌مانین بۆ رزگاركردنی منبج و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاوه‌ن سه‌ره‌كییه‌كانی و دانیشتووانی ئه‌و شاره".