ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداد محەمەد عەتا-ی وەکو پارێزگاری نوێی بەغداد هەڵبژارد.
ئاوێنه: لەمیانی دانیشتنی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداد محەمەد عەتا دوای دەستلەکارکێشانەوەی فەلاح ئەلجەزائیری وەکو پارێزگاری نوێی بەغداد هەڵبژێردرا.
هاوکات ماوەیەک بەر لە ئیستا فەلاح ئەلجەزائیری نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ئەنجوومەنی پارێزگا کردبوو، دواتر لە دەنگدانێکدا نامەکەی پەسەندکرا. لەلایەکی دیکەوە عەلی عیساوی وەکو جێگری پارێزگار دەستنیشانکرا.