2019-10-14   1401     
جه‌نه‌ڕاڵێکی خانه‌نشین کراوی سوپای ئه‌مریكا و شرۆڤه‌کار له پڕۆژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ترۆمه‌ن ده‌ڵێت: ''له شه‌ڕی داعشدا کورد داره‌ده‌ستی ئه‌مریکا بوو بۆیه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان خیانه‌ته''.
ئاوێنه: له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا که هێزی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا کشاوه‌ته‌وه و هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا زیاتر بۆته‌وه، ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر له ئه‌مریکا وه‌ک هاوپه‌یمانی کوردی سووریا ده‌گیردرێت. ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌مریکا و دۆناڵد تره‌مپ پێیان وایه که ئه‌مریکا به به‌جێهێشتنی کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا خیانه‌تی له کورد کردووه.
ئه‌ندی کۆپ، جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینکراوی ئه‌مریکا و شرۆڤه‌کاری کاروباری ئه‌منی که به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ترۆمه‌نیشه به که‌ناڵی NBCی وتووه: له شه‌ڕی داعشدا کورد داره‌ده‌ستی ئه‌مریکا بوو و به له‌به‌رچاوگرتنی ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه ده‌توانین بڵێین که ئه‌مریکا خه‌یانه‌تی له کورد کردووه.
ناوبراو وتیشی: گرینگ‌ترین پاشهاته‌ی به‌جێهێشتنی کوردی سووریا بۆ ئه‌مریکا ئه‌مه‌یه که چیتر هیچ که‌س متمانه به ئه‌مریکا ناکات.
جه‌نه‌راڵه پێشووه‌که‌ی سوپای ئه‌مریکا هۆشداریشی دا که مومکینه سه‌رجه‌م زه‌حمه‌ته‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش‌یش بێ سوود بێت چونکه له‌مدواییه‌دا هه‌ندێک هه‌واڵ بڵاو بۆته‌وه که باس له‌وه ده‌کات ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌سیری داعش له‌وان چه‌ندین چه‌کداری مه‌ترسیداری ئه‌و گرووپه توانیویانه له گرتووخانه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا هه‌ڵبێن.