2019-10-14   1275     
سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، ''ئەو ژمارە داعشەی لە باكوری سوریا هەڵاتن لەوانەیە كوردەكان خۆیان ئازادیانكردبن بۆ ئەوەی ئێمە لە شەڕەكە تێوەبگلێنن''.
ئاوێنه: دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە نوێترین هەڵوێستیدا بەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان نوسیوویەتی ناچینە نێو شەڕێكەوە كە 200 ساڵە دوو لایەن لە نێوان یەكدا دەیكەن، رونیشكردوەتەوە وڵاتانی ئەوروپا دەیانتوانی چەكدارانی داعش ببنەوە.
لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر توركیا سەرۆكی ئەمەریكا نوسیوویەتی، سزای قورس بۆ سەر توركیا بەرێوەیە.
تڕەمپ ئاماژەی بەوەشكردوە، " ئایا بەڕاست خەڵك وابیردەكاتەوە پێویستە ئێمە بچینە جەنگەوە لەگەڵ توركیای ئەندامی ناتۆ؟ بەمە جەنگە بێ كۆتاكان كۆتاییان دێت!"