یەکەم کاروانی ھاوکاری له‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوا دەنێردرێت
  2019-10-14       1140       
بەمەبەستی گەیاندنی ھاوکاری بۆ لێقەوماوان و ئاوارەبوانی جەنگ یەکەم ھاوکاری لەسلێمانیەوە بۆ ڕۆژئاوا بەڕێکەوت.

ئاوێنه‌: ھۆشمەند ھادی، بەڕێوەبەری فرۆش لە کارگەی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند "لەدوای ئەوەی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردوو ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سفیل ئاوارەبون و ماڵ و حاڵیان جێھێشتووە و پێویستیان بە ھاوکاریە ئێمە لە ئێستادا ھاوکاری خۆمان ڕەوانە دەکەین بۆ ڕۆژ ئاوا تابتوانین بەشێک لە ئازاری لێقەوماوان کەم بکەینەوە".

ڕاشیگەیاند "لەئێستادا ئێمە ١٠٠ ھەزار دەبە ئاوی یەک لیترو نیومان بەڕێکردووە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەتدا کە دابەشی دەکەن بەسەر ئاوارەبوان و لێقەوماواندا کە ئەمە بەشێکی ھاوکاری لە کارگەکەمان و گەر پێویستبکات ئەوا بەردەوام دەبین لە ناردنی ھاوکاری زیاتر".

ئاماژەی بۆئەوەکرد ھەرکەس و لایەنێک کەدەیەوێت ھاوکاری بگەیەنێتە لێقەوماوانی ڕۆژئاوا ئەوا دەتوانێ لە ڕێگەی ئێمەوە کارەکانیان بۆ ئاسانبکرێت و بەزوترین کات ھاوکاریەکان بگاتە دەستیان.
زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×