پەروین بابەكر، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بایكۆتی كۆنفرانسی "كوردستان
و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا: شەریكی ئاشتی و دەوڵەمەند بون" دەكات كە
ئەمڕۆ دوشەممە لە هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد. ئەو دەڵێت"بەداخەوە ئێوە
شەریكی تا سەر نین."
ئاوێنە: پەروین بابەكر، ئەمڕۆ لە نامەیەكی كە بە زمانی كوردی و ئینگلیزی
ئاڕاستەی كۆنفرانسەكەی كردوە، رایگەیاندوە"به‌رێزان له‌كۆنفرانسی 'كوردستان و
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبون' به‌م نامه‌یه ده‌مه‌وێت
پێتان رابگه‌یەنم كه به داوای لێبوردنه‌وه به‌شدار نابم له كۆنفرانسه‌كه‌تان."
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی، وتوشیەتی" ئێوه كه ناوی كۆنفرانسه‌كه‌تان
شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبونه! به‌ڵام به داخه‌وه ئێوه شه‌ریكی تا سه‌ر نین."
پەروین بابەكر لەنامەكەیدا ئەوەشی خستۆتەڕو" له سه‌روه‌ختی رێكخراوی
تیرۆرستی داعشدا، كه‌سه‌كانمان له رۆژئاوا له بری هه‌مو دونیا شه‌ڕی دژ به تیرۆریان
كرد، كه‌چی ئێستا بێده‌نگن له به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵمه‌ی له رۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌مان
ده‌كرێت، له‌و جه‌نگه‌ی ڕۆژئاوایی كوردستان به ته‌نها ده‌ره‌قه‌تی نایات، له
ناوه‌راستی مه‌یدانی جه‌نگێكی نابه‌رانبه‌ردا به ته‌نها به‌جێتان هێشتون. ئێوه
كه شه‌ریكی ئاشتین بریا له جه‌نگه‌كانیشدا شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌مان بونایه."
دەقی نامەكە...
به‌رێزان له كۆنفرانسی "كوردستان و ویلایه‌ته
یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبون"
به‌م نامه‌یه ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌ینم كه به داوای لێبوردنه‌وه به‌شدار
نابم له كۆنفرانسه‌كه‌تان. ئێوه كه ناوی كۆنفرانسه‌كه‌تان شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبونه! به‌ڵام
به داخه‌وه ئێوه شه‌ریكی تا سه‌ر نین.
له سه‌روه‌ختی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا، كه‌سه‌كانمان له رۆژئاوا له بری
هه‌مو دونیا شه‌ڕی دژ به تیرۆریان كرد، كه‌چی ئێستا بێده‌نگن له به‌رانبه‌ر ئه‌و
زوڵمه‌ی له رۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌كرێت، له‌و جه‌نگه‌ی ڕۆژئاوایی
كوردستان به ته‌نها ده‌ره‌قه‌تی نایات، له ناوه‌راستی مه‌یدانی جه‌نگێكی نابه‌رانبه‌ردا
به ته‌نها به‌جێتان هێشتون. ئێوه كه شه‌ریكی ئاشتین بریا له جه‌نگه‌كانیشدا شه‌ریكێكی
راسته‌قینه‌مان بونایه.
سبه‌ی ڕۆژ كه نیشتیمانه‌كه‌مان به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه به ته‌واوه‌تی داڕوخا،
ره‌نگه ببنه شه‌ریكی ده‌وڵه‌مه‌ندبون، هه‌روه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری جه‌نگ
و ده‌وڵه‌مه‌ندبون له‌سه‌ر حسابی جه‌نگ زۆر كه‌س تموحی تیایه‌تی.
به داخه‌وه له‌م كاته‌دا زیاتر به‌دوای كۆنفرانسێكدا ده‌گه‌ڕێین كه هه‌وڵی
چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی رۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌مان بدات، كۆنفرانسێك چاره‌سه‌ری
رێگریكردن له كوشتن و له ناوبردنی منداڵ و ژن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستانی پێبێت،
كۆنفرانسێك باس له‌وه بكات ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی له پێنج ساڵی رابردودا داعشیان له
ناو برد ئێستا شه‌هید ده‌كرێن.
هیوادارین ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوبن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
په‌روین بابه‌كر