داوا لەسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكرێت هەنگاوی كرداری بۆ ئیدانەی هێرشەكانی توركیا بگرنەبەر
  2019-10-14       1947       
کۆمەڵێک کەسایەتی دەرەوە و ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنامەیەکی كراوەدا داوا لە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حیزبەکان دەكەن، هەرێمی كوردستان هەنگاوی جددی و كردارەكی بهاوێژێت بەمەبەستی ئیدانەكردنی هێرشە داگیركارییەكی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.
ئاوێنە: ئەو کەسایەتیانە لەنامەكەیاندا كە ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و سەرۆكی هەمو حزبە سیاسییەكانیان كردوە، شەش داواكارییان وەك هەنگاوی كرداری بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان خستۆتەڕو و پێشیان وایە ئەو هەنگاوانە دەبنە هەلێكی گرنگ بۆ لێدان لەو هەژمونەی توركیا ساڵەهای ساڵە بەسەر هەرێمی كوردستانەوە هەیەتی.
لە خاڵی یەكەمدا ئەو كەسایەتیانە داوای كۆبونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی كوردستان و ئیدانەكردنی هێرشەكانی توركیایان كردوە وەك دامەزراوەیەكی هەڵبژێرداروی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
هەروەك لەخاڵی دوەمدا داوایان كردوە، لەدەروازەی سنوریی سیمێلكا، ئاسانكاریی بكرێت بۆ گەیاندنی هاوكاری و یارمەتییەكان لەوانە هاوكاری مرۆیی و تەندروستی و هاتوچۆی خۆبەخشە مرۆیی و جەنگییەكان و چارەسەركردنی بریندارانی جەنگ لەهەرێمی كوردستان.
لە خاڵی سێیەمیشدا داوایان كردوە بە یاسا رێگە بگیرێت لە بونی هێزی بیانی چەكدار لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان لەوانەش بونی هێزەكانی توركیا.
هەڵگرتنی گەمارۆی سەر كەمپی مەخمور و كردنەوەی دەرگای هاتوچۆ و گەیاندنی هاوكاری تەندروستی بەدانیشتوانی كەمپەكە، داواكاری چوارەمی ئەو كەسایەتیانەیە.
لەخاڵی پێنجەیشدا داوای دروستكردنی ژورێكی هاوبەشی هەماهەنگیان لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ڕۆژئاوادا كردوە وەك خۆیان دەڵێن"تەنانەت ئەگەر بە نهێنیش بێت."
لەخاڵی كۆتاییشدا داوایان كردوە بە دەركردنی یاساو هەروەها بڕیار لەئەنجومەنی وەزیران بەرنامەیەك دابنرێت بۆ ئەوەی جێگرەوە بۆ كاڵاو شمەكی توركی بدۆزرێتەوەو قەدەغەی دراما توركییەكان بكرێت و  سەرجەم نوسینگەكانی گەشتوگوزار ئاگادار بكرێنەوە بە وەستانی گەشتی توركیا تەنها ئەو گشتانە نەبێت زۆر پێویستن و لەقازانجی خەڵك و هەرێمی كوردستانن.


دەقی نامەکە...
نامەیەكی كراوە بۆ:
هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم
سەرۆكی هەمو حزبە سیاسییەكان
لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە لەو ڕەوشەی ناوچەكەو ڕۆژئاوای كوردستانی تێكەوتوە بەهۆی هێرشە داگیركاری و ناڕەواكانی توركیاوە، بەپێویستی دەزانین هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كودستان و سەرجەم حزبە سیاسیەكان بخەینە بەردەم بەرپرسیارێتیی مێژویی قۆناغەكە بەشێوەیەكی ڕون ئیدانەی هێرشە داگیركارییەكەی توركیا بكەن. سەرەڕای بێدەنگبونی دامەزراوەیەكی گرنگی وەك پەرلەمان و چیتر بەیاننامە كاڵوكرچەكان پەڕۆشی بۆ ئاشتی و ڕەشی ڕۆژئاوا ناتوانێت لەئاست گرنگی قۆتاغەكەو چاوەڕوانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت. بۆ ئەم ڕەوشە وادەخوازێت هەرێمی كوردستان هەنگاوی جددی و كردارەكی بهاوێژێت بەمەبەستی ئیدانەكردنی هێرشە داگیركارییەكی توركیاو ئەمەش بەهەلێكی گرنگ بقۆزرێتەوە بۆ لێدان لەو هەژمونەی توركیا ساڵەهای ساڵە بەسەر هەرێمی كوردستانەوە هەیەتی، ئەمە جگەلەوەی وەك پشتیوانێكە گرنگی ڕۆژئاوای كوردستانی لێدەكەوێتەوە. هەر بۆیە ئەم نامە كراوەیەی كە ئاڕاستەتان دەكەین بەرپرسیارێتیكی ڕونەو پشتگوێخستنی داوكاری هاوسۆزیمان بۆ برایانمان لەڕۆژئاوا بەمانای هاوسۆزی بونە لەتەك هێرشەكانی دوژمن و نەیارەكانی هاوشێوەی وەك توركیا، بۆیە داوا دەكەین :
1.كۆبونەوەی بەپەلەی پەرلەمان و ئیدانەكردنی هێرشەكانی توركیا وەك دامەزراوەیەكی هەڵبژێرداروی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، چون ئەگەر لە ڕەوشێكی وەهادا خاوەن هەڵوێست نەبێت نەبونی باشترە لەبونی، چونكە بێدەنگبونی دەچێتە خانەی هاوسۆزەكانی توركیا و گروپ و چەكانی هاوشانی.
2.ئاسانكاری هاتوچۆی هاوكاری و یارمەتییەكان بۆ دەروازەی سنوری سمێلكا چ وەك هاوكاری مرۆییەكان و تیمە تەندروستییەكان و هاتوچۆی خۆبەخشە مرۆییەكان و جەنگییەكان، چارەسەركردنی بریندارەكانی جەنگ لەهەرێمی كوردستان.
3.بەیاساكردن و جێگیردنی ئەو یاسایانەی ڕێگەدەگرێت لە بونی گروپی چەكرداری بیانی كە كورد نەبن و لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان لەوانەش بونی هێزەكانی توركیا. بەپێی یاساكە ڕێگری لەوەها هێزی چەكردار بكریًت و ماوە دیاری بكرێت بۆ دەركردنی.
4.هەڵگرتنی گەمارۆی سەر كەمپی مەخمور و كردنەوەی دەرگای هاتوچۆ و گەیاندنی هاوكاری تەندروستی پێیان وەك ئەوەی باس دەكرێت توركیا بەشێكە لە فشارەكان بۆ گەمارۆدانی ئەو كامپە.
5.دروستكردنی ژورێكی هاوبەشی هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ڕۆژئاوا. تەنانەت ئەگەر نهێنینش بێت، بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی زانیاری و هاوكاری لۆجستی لەكاتی پێویست.
6.دەركردنی یاسا و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە سەرجەم وەزارەتەكانەوە بۆ داڕشتنی بەرنامەیەك ببێتە جێگرەوەی كاڵاو شمەكی توركی. هەروەها قەدەغەكردنی ئەو دراما توركیانەی كە بانگەشە بۆ گەشتوگوزاری توركی و كەلتوری توركی و خەڵاقی توركی دەكەن و سەرجەم نوسینگەكانی سەفەر ئاگادار بكرێنەوە بە وەستانی گەشتی توركیا تەنها ئەو گشتانە نەبێت زۆر پێویست بن و لەقازانجی خەڵك و هەرێمی كوردستان بن. باشترین هەڵوێستیش لەئێستادا پێویستە بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەیوەندیدار درامای توركی لەسەرجەم كەناڵەكان ڕابگیردرێت.

واژو:
1.د. شێركۆ كرمانج           مامۆستای زانكۆ
2.د.فەرهاد قادر             پەرلەمانتاری خولی پێشو لەپەلەمانی عێراق/ مامۆستای زانكۆ
3.د.سەردار عەزیز                 
4.شاهۆ عەبدوڵڵا كەریم        چالاكی مەدەنی
5.لەتیف فاتیح فەرەج           نوسەر
6. ئاشتی محەمەد فەرەج       چالاكی مەدەنی
7.سەردار عەبدوڵڵا             سیاسەتوان و  پەرلەمانتاری خولی پێشو لەپەلەمانی عێراق
8.ئەیاد محەمەد عەلی          ڕۆژنامەنوس
9.د. دارا حەمید محەمەد       مامۆستای زانكۆ
10.ڕێبوار رەئوف ساڵح       خوێندكاری دكتۆرا لەزانكۆی كامبریج
11.سمكۆ سابیر                 چالاكوانی بواری جینۆساید       
12.غالب محەمەد عەلی       پەرلەمانتار لەپەرلەمانی عێراق       
13.هاوڕێ جەبار محەمەد    هاوسەرۆكی ئەنجومەنی دەڤەری گەرمیانی تەڤگەری ئازادی
14.سەركەوت ستار كەریم    ماستەر لە زمانی كوردی
15.لاوان ئەحمەد              چالاكی مەدەنی
16.هەردی ئەنوەر جاف       ڕۆژنامەنوس/ ئەمریكا
17.تەها گەرمیانی             مامۆستایی ئایینی
18.ساڵەح محەمەد            چاودێری سیاسی
19.ئەركان محەمەد           رۆژنامەنوس
20.رەگەز كەماڵ             هاوڕێكخەری ڕێكخراوی 17ی شوبات بۆ مافی مرۆڤ
21.سالار مەحمود عەبدولقادر  مامۆستاو ڕۆژنامەنوس
22.محەمەد حوسێن          ڕۆژنامەنوس
زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×