2019-10-15   1869     
گۆڤاری هیڵ هۆشداریی دا له‌باره‌ی بڕیاری تره‌مپ ده‌رباره‌ی به‌جێهێشتنی کوردی سووریا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌گه‌ری چوونی به‌لێشاوی ئاواره‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان و ده‌ست‌پێکردنی دووباره‌ی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، پێگه‌ی ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ی کوردی باکووری عێراقی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پێداگری له‌سه‌ر دروستبونی بڕیاره‌که‌ی ده‌کات له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا و به‌جێهێشتنی هێزی کوردی سووریا له به‌رامبه‌ر هێرشی تورکیا. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به‌بۆنه‌ی هێرشه‌کانی تورکیاوه ئاواره بوونه و ژماره‌یه‌کیان داخڵی هه‌رێمی کوردستان بوون.
گۆڤاری هیڵی سه‌ر به کۆنگرێسی ئه‌مریکا هۆشداری دا که بڕیاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا، تورکیای له به‌رامبه‌ر هێرشکردنه سه‌ر کوردی سووریا سورتر کرد و ئه‌م مه‌سه‌له ناوچه‌که‌ی ناسه‌قامگیر کردووه.
گۆڤاره‌که هۆشداریشی دا له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی هێرشی تورکیا سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی کوردی سووریا ڕوو بکه‌نه هه‌رێمی کوردستان له حاڵێکدا ئه‌و ناوچه‌یه له ڕووی ئابوورییه‌وه دۆخێکی ناسه‌قامگیری هه‌یه و قه‌رزێکی که‌ڵه‌که‌بووی له‌سه‌ر شانه.
گۆڤاره ئه‌مریکییه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش له زیندانه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا هه‌ڵاتوون و مومکینه زۆربه‌یان بچنه عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پاش خۆڕێکخستنه‌وه به‌ره‌وڕووی هێزی پێشمه‌رگه ببنه‌وه.
گۆڤاری هیڵ هۆشداریشی دا که تره‌مپ به‌و بڕیاره‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه و جارێکی تر ئه‌مریکا ناتوانێت پاڵپشتی و هاوکاریی کورد به‌ده‌ست بهێنێت.