حکومەتی هەرێم: 200 خێزانی‌ ئاواره‌ له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌
  2019-10-15       301       
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ تائێستا نزیکەی 200 خێزانی‌ ئاواره‌ له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و پێشبینی دەکرێت کە 50 تا 250 هەزار كەس لەسوریاوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان ببن.

ئاوێنه‌: جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 200 خێزانی‌ ئاواره‌ له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و بەپێی پێویست هاوکارییان کردون. 

وتیشی‌، "پێشبینی دەکەین کە 50 تا 250 هەزار كەس لەسوریاوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان ببن."

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی حكومەت بەوڵاتان سەبارەت بەدۆخی سوریاو ئەگەری هاتنی ژمارەیەكی زۆری پەنابەران، ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لەکۆنسوڵی وڵاتان کۆبوەوە

جوتیار عادل وتی‌، "پەیامی حکومەتمان گەیاندە کوسنوڵخانەکان سەبارەت بەئەگەری روتێکردنی پەنابەران لەسوریاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو شەڕەی کە لەسوریا هەیە".

ئه‌وه‌شی‌ وت، "سەبارەت بەو ئامادەکارییانەی کە پێویستە لەروی مرۆییەوە پێشکەشی حکومەتی هەرێم بکرێت، پێمان باش بو کە کونسوڵخانەکان هاوکار بن‌و پەیامی حکومەت بەڕونی بگاتە ئەوان".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×