كۆچه‌ر بیركار: چەند مانگێكی تر كورد هەمو شتێكی لەبیر دەچێتەوەو دەڕوا بۆ تورکستان بۆ ڕابواردن
  2019-10-15       3127       
كۆچه‌ر بیركار
پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌به‌رامبه‌ر هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان ئاشكراكردو ده‌ڵێت، "چەند مانگێكی تر كورد هەمو شتێكی لەبیر دەچێتەوەو دەڕوا بۆ تورکستان بۆ ڕابواردن".

ئاوێنه‌: پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار، زانای كورد له‌بواری بیركاری له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی‌، "دنیایەکی زۆر سەیرە. چەند ساڵ لەمەوپێش چەند کەس لەپاریس کوژران نیوەی دنیا هاوخەمی خۆیان دەربڕی. ماڵێ سوتا تەواو دنیا هاتە جۆش. بەڵام ئەوە چەند ساڵە شاری کوردان ئاگرباران ئەکرێ‌و وڵاتی کوردان خاپور ئەکرێ‌و مناڵی کوردان هەڵئەقرچێ کەچی خەڵکی ئەم دنیایەش ئەڵێی تەماشای فیلم ئەکەن."

راشیگه‌یاندووه‌، "ئەم دنیا قۆڕە هەروا بووەو هەروایش ئەبێ، خوێنی بێدەسەڵات بەهەرزان ئەڕێژرێ."

پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار ده‌ڵێت، "لەگشتی ناخۆشتر ئەوەیە کە کوردەکە خۆی ئیسە وەکوو کورە کڵپەی دێ، بەڵام دوای چەند مانگی تر هەموی لەبیر ئەچێتەوەو وەک هیچ نەبوبێ ئەڕوا بۆ تورکستان بۆ ڕابواردن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×