وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سزای تورکیا دەدەین کە ترس‌و تۆقاندنی روبەروی خەڵکی بێتاوان کردۆتەوە
  2019-10-15       640       

ئێوارەی درەنگانی ١٤ی ئۆکتۆبەر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی دژی تورکیا بڵاوکردەوەو دەڵێت "سزای تورکیا دەدەین کە ترس‌و تۆقاندنی روبەروی خەڵکی بێتاوان کردۆتەوە".

 

ئاوێنە: لوقمان غەفوور: لەسەرەتای بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا ھاتووە "ڕۆژی ھەینی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئاماژەی بەوەدا مەبەستێتی کە رێوشوێنی پێویستی ھەبێت بەرامبەر ئەو ھێرشە تاکلایەنانەی کە تورکیا پێی ھەستا لە باکوری سوریا. بۆیە ئێستا سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە تا ھێرشە سەربازییەکەی ڕاگرێت و دەستبەجێ ئاگربەست راگەیەنێت. ھەروەھا لە بەیانەکەدا ھاتووە کە بڕیارە دەسەڵاتی داوە بە وەزارەتی گەنجینە و دەرەوەی ئەمریکا کە سزا بسەپێنن بەسەر کەس و لایەن و کۆمپانیایانەی کە تێوەگلاون بەوەی خەڵکی سیڤڵ و بێتاوانیان ڕووبەڕووی ترس و تۆقاندن کردۆتەوە و بوونەتە ھۆکاریتێکدانی ئاشتی و ئارامی و پشێوی لەباکوری خۆرھەڵاتی سوریا".


بەیاننامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە سێ بەرپرسی تورکی گەورە و وەزیری بەرگری و وەزیری وزەی تورکیا دەکەونە بەر ئەو سزادانە.


باس لەوەش دەکات کردەکانی تورکیا بووەتە ھۆی لەقکردنی شوێنی داعشە دیلەکان و ترس خستنە ناو دڵی خەڵکی سڤێل و پشێوی ترسی تەواو بۆ ناوچەکە.


دەشڵێت "ئەگەر ئەگەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا بەردەوام بێت کێشەکان قوڵترو گەشەسەندووتر دەبن و قەیرانە مرۆییەکان قورستر دەکات لەگەڵ ئەگەری کارەساتی بێچارەسەر".


لەکۆتایدا ھاتووە کە بۆئەوەی لە جێبەجێکردنی ئەو سزایانە دوورکەوینەوە پێویستە لەسەر تورکیا دەستبەجێ ھێرشە تاکلایەنەکەی ڕاگرێت و بگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەی ئاسایشی ناوچەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×