مه‌سرور بارزانی نیگه‌رانی خۆی له‌ره‌وشی‌ رۆژئاوا به‌به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نێت
  2019-10-15       860       
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ درێژەکێشانی شەڕو ئاڵۆزی لەناوچەکە، زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەرەخسێنێت.

ئاوێنه‌: له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لەدۆخی ئێستای باکوری رۆژھەڵاتی سوریاو رۆژئاوای کوردستان‌و لێکەوتەکانی دەربڕی.

جەختیشی‌ لەوەکردۆتەوە کە پێویستە کۆتایی بەتوندوتیژی‌و گرژییەکانی ناوچەکە بێت، چونکە درێژەکێشانی شەڕو ئاڵۆزی لەناوچەکە، زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەرەخسێنێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×