2019-10-15   1122     
دۆناڵد تره‌مپ، مایك پێنس
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی سوریا، دۆناڵد تره‌مپ جێگره‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كات.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فه‌ره‌نسیی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتودا مایك پێنس، جێگری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
پێشتریش مایك پێنس رایگه‌یاندبو، بڕیاره له‌نزیكترین كاتداو له‌سه‌ر داواكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆبێرت ئۆپراین، راویژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی سووریا.
پێنس ئه‌وه‌شی وتبو كه له‌په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان دۆناڵد تره‌مپ‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغاندا، سه‌رۆككۆماری توركیا به‌ڵێنیداوه هێرش نه‌كاته سه‌ر شاری كۆبانێ.
له‌رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌وه سوپای توركیا به‌پشتیوانی گروپه چه‌كداره تونده‌ره‌كانی سوریا هێرشی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان-باكوری سوریا- ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤ‌و په‌نابه‌ران، تائێستا له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدو برینداربون‌و سه‌دانی دیكه‌ش ئاواره بون‌و ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
هه‌رچه‌نده هێرشه‌كانی توركیا شه‌پۆلی ئیدانه‌و ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام تائێستا توركیا به‌رده‌وامه له‌هێرشه‌كانی‌و به‌وهۆیه‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕو له‌زیادبون بكات.