كۆمارییه‌كان ترامپ بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020 كاندید ده‌كه‌نه‌وه‌
  2019-01-27       531       

لیژنه‌ی نیشتمانی كۆمارییه‌كان، به‌ڕه‌سمی دۆناڵد ترامپ-ی وه‌ك یه‌كێك له‌كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020 كاندیدكرده‌وه‌.

ئاوێنە، لوقمان غەفور: ئەمڕۆ (یەك شەممە) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا  لەتویتێکدا سوپاسی خۆی ئاڕاستەی لیژنەکە کرد کە ئەو متمانەیان پێبەخشیوەو پاڵپشتی دەکەن خۆی کاندیدبکاتەوە. 

ترامپ له‌تویته‌كه‌یدا وتویه‌تی"سوپاس بۆ لیژنەی نیشتمانی کۆمارییەکان RNC ، کە دوێنێ بە تێکڕای دەنگ، دەنگیاندا بۆ پاڵپشتیکردنم بۆ ھەڵبژاردنی 2020 کە بەڕێوەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لەدو ساڵی ڕابردودا زۆر زیاترمان کردوە لە ھەر ئیدارەیەکی تر... ئێستاش شتی زۆر گەورەتر ده‌كه‌ین."

لیژنەی نیشتمانی کۆمارییەکان RNC دەستەیەکی داوەریی حزبی کۆمارییەکانە و کار بۆ ڕێکخستنی ئامانجی ستراتیژی پاڵێوراوی کۆمارییەکان دەکات بۆ پلەو پۆستەکان لەسەر ئاستی ناوخۆی شار و ویلایەت و فیدراڵ لەسەرتاسەری ئەمریکادا.

لەبەرامبەریشدا دیموکراتەکان ھەمان لیژنەیان ھەیە کە ھەمان کار دەکات بەناوی لیژنەی نیشتمانی دیموکراتەکان DNC.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×