سێرگی ریابكۆف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌روه‌ی روسیا رایگه‌یاند؛ ئاسایشی ئیسرائیل یه‌كێكه له "ئه‌وله‌ویه‌ته باڵاكان"ی روسیا‌و ده‌شڵێت؛ ئێران هاوپه‌یمانی روسیا نییه له‌سوریا.
ئاوێنه: سێرگی ریابكۆف له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند؛ مۆسكۆ له‌هیچ بارودۆخێكدا، رێوشوێنه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشێكی به‌هێز بۆ ئیسرائیل به‌كه‌م ناگرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رپرسانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا باش ئاگاداری به‌ڵێنه‌كانی روسیان له‌به‌رامبه‌ر ئاسایشی ئیسرائیلداو ئه‌وانی دیكه‌ش ئه‌مه ده‌زانن له‌وانه ئێران و توركیا و دیمه‌شق.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا جه‌حتیشی كردۆته‌وه كه "ئاسایشی ئیسرائیل یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویه‌ته باڵاكانی روسیا."
سێرگی ریابكۆف هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ناتوانرێت روسیا‌و ئێران به هاوپه‌یمانی یه‌كدی ناوببرێن و ئه‌و دو وڵاته ته‌نها له‌سوریا له‌سوریا هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن.
رونیشیكردۆته‌وه كه وێڕای هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كانی ئاشتی سوریا‌و و گرێدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی میللی سوریا له سوچی، مۆسكۆ و تاران یه‌ك تێڕوانینیان بۆ روداوه‌كانی سوریا نییه.
ئاشكراشیكردوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تێبینیانه، روسیا كۆماری ئیسلامی ئێرانی رازیكرد كه هیزه‌كانی بۆ 85 كیلۆمه‌تر له سنوره‌كانی باكوری ئیسرائیل دوربخاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه مۆسكۆ ویستویه‌تی له‌وه زیاتر بكات به‌ڵام دانوستانه‌كانی نێوان مۆسكۆ‌و تاران له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌رباره‌ی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا، شكستیان هێنا. به‌ڵام سێرگی ریابكۆف رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و دانوستانانه‌وه نه‌داوه.
ئه‌و لێدوانانه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دێن له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له‌سوریا.
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه نه‌بو، به‌ڵام حیشمه‌ت فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندبو كه له‌كاتی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر سوریا، سیستمی موشه‌كی ئێس 300ی ئیسرائیل كارناكات.