ئه‌ردۆغان جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فوڕات ده‌كات
  2019-01-28       572       

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی روباری فوڕات له‌سوریا ده‌كات و ده‌شڵێت؛ له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌مریكاو روسیا دانوستانی ئه‌رێنیان ئه‌نجامداوه‌.

ئاوێنه‌: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا" ده‌چنه‌ خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له‌سوریا كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدان كه‌ پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هێزانه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه‌)یه‌و پێشتر ترامپ هۆشداری دابوه‌ توركیا كه‌ له‌ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر كوردانی رۆژئاوا، توركیا له‌ڕوی ئابورییه‌وه‌ وێران ده‌كات.

به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌وته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا باسی له‌وه كرد كه‌ بۆ چونه‌ خۆرهه‌ڵاتی فوڕات په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو روسیاو ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێزیان له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌رده‌وامن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو روسیا له‌و باره‌یه‌وه‌ "دانوستانی ئه‌رێنی"یان ئه‌نجامداوه‌. مان ئه‌نجامداوه‌. 

وتوشیه‌تی"له‌كاتێكدا به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانمان، هاوكات ئاماده‌كارییشمان بۆ هه‌نگاوی داهاتو ته‌واوكردوه‌. له‌م قۆناغه‌دا ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌، له‌پاڵ به‌هێزكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆماندا، گره‌نتی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بكه‌ین".

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×