خه‌زعه‌لی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیاری په‌رله‌مان پشتگوێ بخات، ئه‌وا به‌هێز له‌عێراق ده‌رده‌كرێت
  2019-01-28       645       

قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق رایگه‌یاند؛ پاساوی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق كۆتایی هاتوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت به‌هێز هه‌ژمونی خۆی بسپه‌نێت بۆ مانه‌وه‌ ئه‌وا عێراق ده‌توانێت به‌هێز ده‌ریبكات.

ئاوێنه‌: قه‌یس خه‌زعه‌لی، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی دەكات پەرلەمانی عێراق پرسی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بخاتە دەنگدانەوەو لە چەند مانگی داهاتودا داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە بكات لە ناو خاكی عێراق.

قەیس خەزعەلی، سەرۆكی رێكخراوی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاند "ئاشكرایه‌ پەرلەمانی عێراق بەردەوامبونی هێزی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بەم شێوه‌یه‌ی ئێستا‌ رەتدەکاتەوە. بەدڵنیاییەوە بڕیارێک لەوبارەوە دەردەکات و پەرلەمان دۆخی هێزەکانی ئەمریکا رێکدەخات."

بەوتەی خەزعەلی، ئەگەر هۆكاری بونی ئەو هێزانە تێكشكاندنی داعش بێت، ئەوا لە ئێستادا داعش بونی نەماوە لە عێراقدا و هیچ پێویست نییە كە پێنج هەزار سەربازی ئەمریكا لە عێراقدا هەبن.

ناوبراو, ئاماژەی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ ئەگەر ئەمریكا بیەوێت بەهێز هەژمونی خۆی بسەپێنێت و دەستور و پەرلەمانی عێراق پشتگوێ بخات ئەوا بە دڵنیاییەوە بەهەمان شێواز و بەهێز دەردەكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×