كاوه محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌حكومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌په‌یوه‌ست به روداوه‌كانی شیلادزێ ده‌ستگیركراون.
ئاوێنه: كاوه محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه)، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به زمانی عه‌ره‌بی كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه نێردراوه رایگه‌یاند؛ دوای خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتیانی ناحیه‌ی شیلادزێ دژ به هێزه‌كانی توركیا، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌ی وه‌رگرت و خۆپیشانده‌رانی به تێكده‌ر ناوبرد‌و له‌دوای ئه‌وه‌شه‌وه ده‌ستی كردوه به‌ده‌ستگیركردنی ده‌یان چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس كه تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن.
وتوشیه‌تی"حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كاره‌ی بۆ رازیكردنی حكومه‌تی توركیا‌و چه‌مانه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانیدا بۆ ناو خاكی عێراق له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌نجامداوه."
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه خۆپیشاندان و په‌لاماردانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌هۆی دوباره‌بونه‌وه‌ی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بوه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه كه تێیدا له‌چه‌ند رۆژی رابردودا پێنج هاوڵاتی شه‌هیدبون.
وتوشیه‌تی"له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی ئابوڕومه‌ندانه‌ی هه‌بێت و پارێزگاری له ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم و سه‌روه‌ری عێراق بكات، هه‌ڵسا به تۆمه‌تباركردنی خۆپیشانده‌ران كه كه‌سوكاری شه‌هیدانن به‌وه‌ی تێكده‌رن و ژماره‌یه‌كی زۆر چالاكی مه‌ده‌نی رۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركرد."
له‌كۆتاییدا كاوه محه‌مه‌د داوای له‌حكومه‌تی عێراق، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ كردوه ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ئه‌و ده‌ستگیركراوان و دانانی سنورێك بۆ سوكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به هاوڵاتیان و هاوده‌ستیی له‌گه‌ل حكومه‌تی توركیا‌و هێزه‌كانی بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردان له‌خاكی عێراق و پێشێلكردنی چه‌ندباره‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت.