پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار رادەگەیەنێت
  2019-01-29       639       

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات یەكێك لەتۆمەتبارەكان نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بە فێڵ وەرگرتوە‌و نەیەگەراندوەتەوە بۆیان.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر دەستگیركردنی دو تۆمەتبار بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە " شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لەسنوری گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی دەستپێكردوو لەو هەڵمەتەدا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و لە لایەن دادگاوە داواكراو بوون ،هەر لەو هەڵمەتەدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر (چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف ، 390 فیشەكی كڵاشینكۆف ، 19 فیشەكی دەمانچە ،7 مەغزەنی كڵاشینكۆف و 1 تاقم مەخزەن ).".


دەقی راگەیەرناوەكەی پۆلیس

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكەن

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و دواتر بۆی نەگەڕاندونەتەوە .

شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لەسنوری گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی دەستپێكردوو لەو هەڵمەتەدا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و لە لایەن دادگاوە داواكراو بوون ،هەر لەو هەڵمەتەدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر (چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف ، 390 فیشەكی كڵاشینكۆف ، 19 فیشەكی دەمانچە ،7 مەغزەنی كڵاشینكۆف و 1 تاقم مەخزەن ).

لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :

(أ ، ع ، م ) كە چوار فەرمانی گرتنی هەبووە و نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و بۆی نەگەڕاندوونەتەوە ، بەپێی ماددەی (456 و 453 )لەیاسای سزادانی عیراقی و بە فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە .

تۆمەتبار (ك ، ك ، ف ) بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×