له‌هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌ك له قه‌زای دوبز كه ده‌وترێت له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه، پۆلیسێكی عێراقی كوژراو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: میدیای عێراقییه‌كان له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بازگه‌یه‌كی سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی عێراق له قه‌زای دوبز له باكوری رۆژئاوای كه‌ركوك روبه‌ڕوی هێرشێكی چه‌كداری بۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و تێیدا پۆلیسێكی فیدراڵی كوژراوه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ناوبه‌ناو هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه جیاجیاكانی كه‌ركوك ئه‌نجامده‌درێت كه ده‌وترێت چه‌كدارانی داعشن ئه‌وه وێڕای ڕفاندن و كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.