بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر 2 كەس دەستگیر دەكرێت
  2019-01-30       425       

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر 2 كەس دەستگیردەكات، ئاماژەبەوەش دەكات لەلایەن دادگای سلێمانی/2 بۆ ماوەی 15 ساڵ بەندكردن سزا دراون.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات توانیویانە بەبریاری دادوەر دو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر بكەن.


لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە "له‌ درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌رو هه‌رجۆره‌ كارێكی نایاسایی، هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی12 -12-2016 و ڕۆژی 18-3-2018 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی دووكه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، به‌پێی مادده‌ی (14 مخدرات)، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 ، ڕۆژی29-1-2019 سزادران".


جۆری سزادانەكە:
 
1- (ك ، ح ، س) له‌دایك بوی ساڵی ( 1989 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (15) ساڵ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

2- (ڕ ، ع، ق) له‌دایك بوی ساڵی ( 1982 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (15) ساڵ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×