وەزیری دەرەوەی عێراق: ناچینە ھیچ ھاوپەیمانێتییەک دژی‌ ئێران
  2019-01-30       844       
کۆنگرەی‌ رۆژنامەوانی محەمەد حەکیم‌و سێرگی‌ لاڤرۆڤ

وەزیری‌ دەرەوەی‌ عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ وڵاتەکەی بچێتە ناو ھیچ ھاوپەیمانێتیەک دژ بەكۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران.


ئاوێنه‌: ئەمڕۆ  چوارشەممە، وەزیرانی‌ دەرەوەی‌ عێراق‌و روسیا لەمۆسکۆ کۆبونەوەو دواتر لەکۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانی هاوبەشدا محەمەد عه‌لی‌ حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی‌، عێراق ناچێتە ناو ھیچ ھاوپەیمانێتییەک دژی‌ ئێران. 



هاوكات سێرگی‌ لاڤرۆڤ، وەزیری‌ دەرەوەی‌ روسیا رایگه‌یاند، هەردولا کۆکن لەسەر ئەوەی‌ کۆتایی‌ بەتیرۆر بهێنرێت لەعێراقو سوریا.



وتیشی‌، "چاوەڕوانی‌ ئەوەین ئامانجی‌ سەربازی‌ ئەمەریکا لەعێراق رون‌و ئاشکرا بێت‌و لەپێناو روبەڕوبونەوەی‌ تیرۆر  هاوکاریی‌ حکومەتی‌ بەغدا بێت، نەک ئامانجی‌ جیۆسیاسی‌ هەبێت لەناوچەکە".



لاڤرۆڤ وتی‌، "مۆسکۆ رێز لەسەروەری‌ عێراق دەگرێت، هه‌روه‌ها وای‌ دەبینێت بونی‌ هێزی‌ ئەمەریکا لەو وڵاتە یاساییە بەوپێیەی‌ بەرێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی‌ عێراق".


له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سوریاوه‌، محەمەد عه‌لی‌ حەکیم رایگه‌یاند، "هەماهەنگیی‌ ئەمنی‌‌و سەربازیمان لەگەڵ سوریا هەیە بۆ ئەنجامدانی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ زەمینی‌‌و ئاسمانیی‌ دژی‌ تیرۆر لەو وڵاتە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×