بەتۆمەتی "تیرۆر"و ئه‌نجامدانی هێرشی چه‌كداریی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەڵمانیا سێ پەنابەری عێراقی دەستگیر ده‌كه‌ن كه دوانیان كوردن.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی بی بی سیی، داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، دوای یەک مانگ چاودێری پۆلیس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری شلسویگ-هۆڵشتاین، ئەو سێ کەسە پێش ئه‌نجامدانی ئامانجەکەیان، دەستگیر کراون.
دوان له‌تۆمه‌تباره‌كان تەمەنیان ٢٣ ساڵە بەناوەکانی شاهین‌و هێرش كه پێده‌چێت به‌ره‌گه‌ز كودبن، سێیەمیشیان تەمەنی ٣٦ ساڵە.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و سێ كه‌سه سەر بەگروپە ئیسلامییەکانن‌و ئەو دوانەی ناویان هاتووە، خەریکی دروستکردنی بۆمب بون لەیارییه ئاگرینه‌كان‌و شێوازی دروستکردنی بۆمبیان لەئەنتەرنێتەوە وەرگرتووە، هەوڵیشیان داوە کە ئامێرێکی تەقاندنەوە لەبەریتانیا بکڕن، پۆلیسی بەریتانیاش گواستنەوەی ئەو ئامێرەی بۆ ئەڵمانیا ڕاگرتووە.