له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كانی قهزكهدا، بڕیاره هێزێكی سوپای عێراقی ره‌وانه‌ی قه‌زای خانه‌قین بكرێت‌و جێی پۆلیسی فریاكه‌وتن بگرنه‌وه.
ئاوێنه: سایتی كه‌ركه‌ك ناو له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌وجی 8ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دیالههوه بڵاویكردۆته‌وه، “له‌ئێستادا هێزه‌كانمان ئاماده‌باشییان كردووه بۆ پاشه‌كشێ له‌سنوری خانه‌قین‌و له‌جێی ئێمه فه‌وجی مغاویری سوپای عێراقی له‌فیرقه‌ی پێنج له‌قه‌زاكه جێگیرده‌بن”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، “هه‌ركات بروسكهمان له‌سه‌روی خۆمانه‌وه پێگه‌یشت جوڵه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و جێگایه‌ی بۆمان دیاریكراوه له‌ناوچه‌یه‌كی تری پارێزگای دیاله‌و خانه‌قین جێده‌هێڵین”.
هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دیاله، له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین خاڵی سه‌ربازییان هه‌یه‌و له‌ساڵی رابردودا به‌هۆی كرده‌وه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌یان كوژراو‌و برینداریان هه‌بووه، باره‌گای سه‌ره‌كیی هێزه‌كه له‌باڵه‌خانه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه له‌روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا قه‌زاكه‌یان به‌جێهێشت.
له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین زیاتر له‌شه‌ش هێز هه‌یه له‌نێویاندا پێشمه‌رگه، پۆلیسی فیدراڵی، حه‌شدی شه‌عبی، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان‌و پۆلیسی ناوخۆیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق.