2019-10-16   1224     
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌خشته‌یه‌كدا دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان‌و خانه‌نشینانی سه‌ربازی‌و مه‌ده‌نی راگه‌یاند.
ئاوێنە: رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌ته‌كانی داد، سامانه سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه، لیوای نه‌وت، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم موچه‌ی مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.
رۆژی دووشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، كاره‌با، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، دەزگای مین.
رۆژی سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2019، وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
رۆژی چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و رۆژی پێنجشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.