2019-10-16   706     
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بەكۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه سیاسییه‌كان، ده‌رباره‌ی بارودۆخی سوریا رایگەیاند "كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و به په‌سه‌ند زانرا سیاسه‌تێكی واقیعیانه بگیرێته به‌ر كه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و خاكی هه‌رێمی كوردستان تیایدا پارێزراو بێت".
ئاوێنە: دەقی راگەیه‌ندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16-10-2019 له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سكرتێر و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی حیزبه به‌شداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبووه‌وه.
له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به هه‌ستیاریی ئه‌م قۆناغه‌ی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان پیایدا تێده‌په‌ڕێت و به‌مه‌به‌ستی بیروڕا گۆڕینه‌وه و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوای فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕێكخرا.
ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه بریتی بوون له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوخۆییی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ، گرفت و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، كاریگه‌رییه‌كانی جموجۆڵی سه‌ربازی له سووریا و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا.
ده‌رباره‌ی دۆخی ناوخۆییی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌م كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كی ده‌وری به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری و یاسایی و نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان و چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كان، به گونجاوترین شوێن دانا كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی پێ بدات.
ئاماده‌بووان هاوده‌نگ بوون كه ئه‌رك و مافه نیشتمانییه‌كان هی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێ ئه‌و ئه‌رك و مافانه له‌سه‌ر بنه‌مای هاونیشتیمانیبوون پیاده بكرێت و هه‌مووان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌مه‌دا به‌شدار بن.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی سه‌رتاسه‌ری عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق، كۆبوونه‌وه به په‌سه‌ندی زانی كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تواناكانیان یه‌ك بخه‌ن و به یه‌ك گوتار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆ بكرێت بۆ زامنكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له بابه‌ته‌كانی بودجه و چاره‌سه‌ری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور و سه‌رجه‌م مافه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ڕێگای گفتوگۆیه‌كی جددی و دامه‌زراوه‌یی، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ پێكهێنانی فیدراسیۆنی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یه‌كخستنی هه‌موو تواناكان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و حكوومه‌تی فیدراڵی و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به پێویست زانی. كۆبوونه‌وه جه‌ختی له پێویستیی عێراق به سه‌قامگیری و ڕه‌چاوكردنی دۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌كه و داوا ڕه‌واكانی هاووڵاتیان و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی سووریا و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و به په‌سه‌ند زانرا سیاسه‌تێكی واقیعیانه بگیرێته به‌ر كه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و خاكی هه‌رێمی كوردستان تیایدا پارێزراو بێت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌موو توانا سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هه‌رچی زووتر كۆتاییهاتن به شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگاچاره‌ی ئاشتیانه و گفتوگۆ كه زامنی مافه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی سووریا بێت.
لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه:
– پارتی دیموكراتی كوردستان
– یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
– بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
– كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
– یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
– هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی
– پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی
– حیزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستان
– حزبی شیووعیی كوردستان
– بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری
– به‌ره‌ی توركمانی
– پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان
– پارتی چاكسازیی توركمانی
– ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری
– لیستی میلله‌ت
– لیستی ئه‌رمه‌ن.