سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت: ''ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت کێشەی ئەوان نییە و با سووریا و تورکیا لە نێوان خۆیاندا چارەسەری بکەن''.
ئاوێنه: سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی پێشوازی کردنی لە سەرۆکی ئیتاڵیا، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا لەبارەی رەوشی سووریا و مانەوە هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ''هێزەکانی خۆیان لە سووریا دەکشێننەوە، هێزەکانی ئەوان پۆلیس نین تاوەکوو پاسەوانی لەو وڵاتەکە بکەن''.
ترەمپ دەشڵێت: ''سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا باشترە لە شەڕ و یارمەتیدەر دەبن لە دانوستاندنی نێوان تورکیا و کورد''.
لە وەڵامی ئەو پشتگیرییەی کە سیناتۆر و کۆنگرێسمانەکان لە کوردی دەکەن، ترەمپ رایدەگەیێنێت: "کوردەکان فریشتە نین".
دهستبهجێ كۆشكی سپی رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه رایگهیاند ''مهبهستی ترهمپ له بهكارهێنانی وشهی (كوردهكان فریشته) نیه ئهوهیه كه ئهوان جهنگاوهری بههێزن و توانای پاراستنی خۆیان ههیه".