ئاماری فەرمی لەتاران: لەهەر چوار ئێرانی یەکێکیان ئالودەی ماددەی هۆشبەرە
  2019-10-16       983       

کاربەدەستیکی دەزگای بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر لەئێران ئاماژە بەوە دەکات بەپێی ئاماری رەسمی ژمارەی ئالودەبوان بەماددەی هۆشبەر بەشێوەی هەمیشەیی ٢ ملیۆن‌و ٨٠٨ هەزار کەسەو بەشێوەی باکارهێنانی کاتی ١ ملیۆن‌و ٤٠٠ هەزار کەسە، ئەو دەڵێت "ژمارەی ئالودەبوان رۆژ بەرۆژ لەزیادبوندایە، بەئەندازەیەک لەهەر چوار ئێرانی ئەکێکیان ئالودەی ماددەی هۆشبەر بوە".

 

ئاوێنە: ناسری ئەسلانی، بەڕێوەبەری ەزگای بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر لەئێران رایگەیاند بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر یەکێکە لەگەورەترین بازرگانییەکان لەئێران، کە مەزەندە دەکرێ بە ١٦٧ هەزار ملیار تمەن، واتە هێندەی ٤٠٪ی بودجەی ساڵانەی ئێران".

ئەسلانی وتی "٦٧٪ ئالودەبوان لەئێران تریاک‌و شیرە بەکاردەهێنن، ١٢٪ ماریجوانا، ١١٪ هێرۆیین، ٨٪ شیشە بەکاردەهێنن".

بەپێی  نەتەوە یەکگرتوەکان، ئێران یەکێکە لەشاڕێکانی ترانزێتی مادەی هۆشبەر کە ساڵانە دەست بەسەر چەندین تەن ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×