مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا هەمو هێزی خۆی بەکاردەهێنێت، ئێمەش بەرخۆدانێکی مەزن دەکەین
  2019-10-16       1686       

فەرماندەی گشتی هەسەدە رایدەگەیەنێت: تورکیا هەمو هێزی خۆی بۆ هێرش کردنە سەر رۆژئاوا و داگیرکردنی خاکی باکوری سوریا بەکاردەهێنێت، ئێمەش بەرخۆدانێکی مەزن دەکەین.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی روناهی رایگەیاند: شەڕ لە رۆژی هەشتەمدایە, دەوڵەتی تورک هەمو هێزی خۆی بەکاردەهێنێت سەدان فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی چاودێریی بەکاردەهێنێت، بۆیە شەڕ و روبەڕوبونەوە سەختە".

مەزڵوم کۆبانێ رەخنەی لە بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمەریکا گرت بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و رایگەیاند : "ئەمەریکا پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر ئێمە جێبەجێ نەکرد".

فەرماندەى گشتى هەسەدە وتیشى؛ پێشتریش چەند جارێک هۆشدارییمان داوە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەرمان، شەڕی داعش و پاراستنی زیندانی و کامپەکان دەبێتە ئەولەویەتی دوەم و سێیەم، لەبەرامبەردا ئەمەریکا دەیەوێت شەڕی روبەڕوبونەوەی داعش بەردەوام بێت.

ئاماژە بەوەشدەکات "بەلای ئەوانەوە پاراستنی گەلەکەیان و رۆژئاوای کوردستان لە ئێستادا ئەولەویەتە، نەک شەری داعش".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×