زەریف: لەخەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بێبەش کرام
  2019-10-16       560       

محەمەد جەاد زەریف-ی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات شایستەی خەلاتی نۆبڵی ئاشتی بوەو لەو خەڵاتە بێبەش کراوە، ئەوە دەڵێت "نەک هەر من، بەڵکو جۆن کیری وەزری پێشوی دەرەوەی ئەمەریکاو خاتو فردریکا مۆگرینی بەرپرسی پێشوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەهۆی هاوکاریکردنیانەوە لەگەڵ من فلیمەکەیان سوتاو نەیانتوانی خەڵاتی نۆبڵ وەربگرن".

 

ئاوێنە: زەریف لەکۆبونەوەیەکیدا لەتاران رایگەیاند جۆن کیری‌و فدریکا مۆگرینی بەهۆی هەلوێستیانەوە دەربارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران خەڵاتی نۆبڵیان پێنەبەخشرا، ئەو وتی "لەماوەی دو ساڵی رابردودا من زۆرترین کارم بۆ ئاشتی کردوەو شایستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوم، بەڵام دڵنیا بوم کە خەڵاتەکە بەمن نادرێت".

 

وتیشی "ئەگەر هەندێک لەناوخۆی ولاتدا رێککەوتنەکە بە تەرم دەزانن، با بڕۆن بەخاکی بسپێرن‌و لەبری ئەوە شەش بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش وەربگرن‌و ترامپیش ئاهەنگتان بۆ ئەگێڕێ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×