ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی تیرۆر كرا
  2019-10-16       1626       

كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دەڵێت "ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه‌یان و ژن و منداڵەکەشی له‌ شاری سلێمانی تیرۆر كراوه‌".

ئاوێنە: کاتژمێرێک لەمەوبەر، رۆژنامەنوسی دیاری کەناڵی ئێن یاڕ تی، ئامانج بابانی‌و هاوسەرو منداڵەکەی لەبەرامبەر تەرمیناڵەکەی سلێمانی درانە بەر رێژەی گولەو ئوتومبێلەکەیان وەرگەڕاو هەرسێکیان گیانیان لەدەست دا.

هاولاتییەک کە ئەوانی گەیاندوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەکەناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاندوە "هەرسێکیان فیشەکەکان بەر سەریان کەوتوەو تا گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن گیانیان لەدەست داوە".

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×