2019-10-17   1468     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند ''شه‌وی رابردوو سێ گه‌نج گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌یه‌كی جوانكاری سووتاون و له ئێستادا باری ته‌ندروستییان جێگیره''.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند "كاتژمێر 10:00ی شه‌وی رابردوو سێ گه‌نج به ناوه‌كانی (م. م. ئ.) له‌دایكبووی ساڵی 1993، پیشه‌ی خوێندكار. (ك. ئ. ئ.) له‌دایكبووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب و (پ. ئ. م.) له‌دایكبووی ساڵی 2007 پیشه‌ی خوێندكار گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه سه‌رجه‌میان به ئاگر سووتاون و یه‌كێكیان میوان بووه".
پۆلیس ده‌ڵێت: "به وته‌ی خۆیان رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه هه‌رسێكیان سه‌رقاڵی جوانكاری ده‌موو چاو بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "جۆره مۆمێك په‌یدا بووه بۆ هه‌ڵگرتنی مووی ده‌مووچاو به‌كار ده‌هێندرێت، ئه‌وان ویستویانه ئه‌و مۆمه له‌سه‌ر غازه‌كه بیتوێننه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئاگریان ناوه به غازه‌كه‌وه ده‌ستبه‌جێ ئاگر كڵپه‌ی كردووه و سوتاون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌رسێكیان هه‌ردوو قاچ و هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موو چاویان سووتاوه و پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له ئێستادا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان".
پۆلیس راشیگه‌یاند كه "میوانه‌كه‌شیان دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره و دوانه‌كه‌ی تریش دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی (ئاشتی)ن و باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌میان جێگیره و مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".