2019-10-17   706     
ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس رایگه‌یاند ''کورده‌کان ده‌توانن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سووریا ڕێکبکه‌ون چوونکه حه‌ز به ڕووخانی حکومه‌ت ناکه‌ن و هه‌رگیز په‌یوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نه‌بڕیوه''.
ئاوێنه: کوردی سووریا که نه‌یتوانی پشتیوانیی ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا به‌ده‌ست بهێنێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا رێکه‌وتنیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای ڕه‌وانه‌کردنی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ چه‌ندین شاری ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ڕێگری له به‌ره‌وپێشچوونی سوپای تورکیا و سه‌ربزێوانی سوپای ئازاد له باکووری ئه‌و وڵاته بکه‌ن.
ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس له ڕاپۆرتێکدا باسی له دوو خاڵی گرینگ له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی کورد هه‌مبه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا کرد و نووسیی: کورده‌کان هه‌رگیز خوازیاری ڕووخانی حکومه‌تی دیمه‌شق نه‌بوون و هه‌میشه ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی وڵات کردووه. خاڵی دووهه‌م ئه‌مه‌یه که کوردی سووریا له درێژاییی چه‌ند ساڵ قه‌یرانی سووریا هه‌رگیز شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس و جیدییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا نه‌بووه به‌م بۆنه‌وه کورده‌کان جاروبار به هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق تۆمه‌تبار ده‌کران.
ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس ته‌ئکیدی کردووه که ئه‌م دوو مه‌سه‌له دانوستانی نێوان دوو لایه‌نی ئاسانتر کردووه و قه‌ناعه‌تی به دیمه‌شق هێناوه که کورده‌کان له به‌رامبه‌ر هێرشی تورکیا بپارێزێت.