وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا
  2019-10-17       549       

ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و بڕیارە دۆسییەی دادگایی کردنی زیندانییە داعشەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات.

ئاوێنه‌: بەشێکی دیکە لە ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، قسەکردنە لەسەر ئەو خێزانە داعشانەی لە کامپەکانی سووریا هەڵاتوون.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، لۆدریان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیف لۆدریان رایگەیاندبوو، بە مەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە دۆسیەی چەكدارە بیانییە بەندكراواكانی داعش لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا سەردانی عێراق دەكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×