2019-10-17   1297     
ترەمپ وتی ''بەشێک لە داعشەکان کۆمۆنیستن'' لەدوای ئەو قسەیەی ترەمپ دیموکراتەکان لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران چونه دەرەوە. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نانسی پێلۆسی وتی ''پێشتر نزام دەکرد بۆ بۆ سەلامەتی سەرۆک و خێزانەکەی بەڵام ئێستا نزا دەکەم بۆ تەندروستی سەرۆک''.
ئاوێنه: شەوی چوارشەمە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکی فەرمیی خۆیدا یاسای کشانەوەی سوپای ئەمریکای لە سووریا خستە دەنگدانەوە، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دهڵێت ''سەرۆک ترەمپ هات بۆ کۆبونەوەکەی ئەنجومەن بەڵام ترەمپ ئەو ڕۆژە تۆزێک توڕە بوو و بەشێوەیەکی تۆمەتبارانە دەردەکەوت, چاوەڕێی دژایەتیەکی لەو شێوەیەی نەدەکرد لەبارەی دۆخی سوریا بۆیه ئارامی لەدەست داوە و توڕە بووە.
چەک شومێر نوێنەرێکی دیموکراتەکان دەڵێت ''زۆر شەرمەزاری بوو، بەتایبەتی لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پێلۆسی. ترەمپ بە پێلۆسی وت کەسێکی سیاسی پلە سێ, بەڵام پێلۆسی خۆیڕاگرت, ترهمپ وتیشی کە لە نێو داعشەکان کۆمۆنیست هەیە لەوانەیە ئێوە ئەمەتان بەدڵ بێت, گفتوگۆیەکی شەرەمەزارانە بوو, ترهمپ وەڵامی ئەو پرسیارانەی نەدەدایەوە کە باسی لە چۆنێتی بەرپەرچدانەوەی داعش دەکرد، کە ئامانجی سەرەکی كۆبونهوهكه بوو''.
ستێنی هۆیەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانە دەڵێت ''هەرگیز سەرۆکم نەبینیوە بە شێوەیەکی ئاوا بێڕێزانە لەگەڵ کەسێک قسە بکات کە هاوشانێتی لە حکومەتدا''.
کێڤن مکارسی کە ئەندامێکی سەر بە دیموکراتەکانە لەبارەی پێلۆسیەوە وتی ''ئەو ئەم کۆبونوەیەشی جێهێشت هەروەک پیشەی هەمیشەیی''. هەروەها مکارسی وتیشی کە ترەمپ بە پێلۆسی وتوە سیاسەتمەدارێکی پلەی سێیەم، لەدوای ئەمە پێلۆسی کۆبونەوەکەی جێهێشت.
شەوی چوارشەمە 16ی ئەکتەوبری 2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکی فەرمیی خۆیدا یاسای کشانەوەی سوپای ئەمریکای لە سووریا خستە دەنگدانەوە، ترەمپ لە پشت تێکردنی کورد تەنها 60 دەنگی لەگەڵە و 354 کۆنگرێسمان ئێستاش لەگەڵ کورد بوون.