سوپای نیشتمانی ئەو هێزە توندڕەوەی تورکیا بەری داوەتە گیانی کورد
  2019-10-17       3249       
هەیکەلییەتی ئەو هێزە توندڕەوەی بە سوپای نیشتمانی (جیش الوطنی) ناسراوە و تورکیا دژی کوردی سووریا بەکاری هێناوە لە دوو بەرەی سەرەکیی سوپای ئازادی سووریا و بەرەی ڕزگاریی نیشتمانی پێکهاتووە و زۆرینەیان جیهادیی توندڕەون.

ئاوێنه‌:  ڕۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌ر 2019 تورکیا بە فەرمی هێرشێکی دژی کوردی سووریا دەست پێکرد و ناوی هێرشەکەی ناوە "کانیی ئاشتی"، لەم هێرشەدا تورکیا هێزێکی توندڕەوی بەکارهێناوە کە ناوی سوپای نیشتمانیی لێنراوە و ئەوەش لە چەندین هێزی میلیشیای نەیاری سووریا پێکهاتووە کە زۆرینەیان جیهادی و توندڕەون و بڕبڕە پشتی ئەو هێزە لە دوو بەرەی سەرەکیی "سوپای ئازادی سووریا" و "بەرەی ڕزگاریی نیشتمانی" پێکهاتووە. بەڵام بەگشتی 35 هێزی جۆربەجۆر لە خۆ دەگرێت کە زۆرینەیان جیهادین.

ناوی ئەم گرووپانە کە زۆرینەیان توندڕەون بەم شێوەیە هاتووە:

احرار الشام، جیش الاسلام، صقور الشام، لیوای یەکەمی کەناراوەکان، لواء السلام، الجیش الثانی، جیش النصر، سوپای ئازادی ئیدلیب، ثوار الجزیره، فەوجی 51م، فرقه الشمال، جیش الاحفاد، جیش الشرقیه، فرقه المتعصم، جبهه الشامیه، فیرقەی پێنجەم، لواء الشمال، فەوجی منتصر بالله، لواء سلطان عثمان، رجال الحرب، لواء الاول المغاویر، فوج المصطفی، لیوای نۆیەم، لیوای 23م، فەوجی سەمەرقەند، فەوجی سلطان محمد فاتح، فوج الوقاص، لیوای حەمزه، فەوجی سوڵتان موراد، لواء الفتح، لواء صقور الشمال، احرار الشرقیه، جیش المخا، فیلق الشام، فەوجی سلێمان شا.

21 گرووپی ئەم جیهادییانە پێشتر لەلایەن سیا و پێنتاگۆنەوە پشتگیری کراون و 14 گرووپیشیان بە چەکی دژەتانکی TOW پڕچەک کراون.

ژمارەی ئەم هێزانە بە وردی ڕوون نەبۆتەوە بەڵام باسی 50 و 100 و 110 هەزار چه‌كدار کراوە.

لە بەیاننامەیه‌کدا کە دەوترێت ئەو هێزە میلیشیایە ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر (7 ڕۆژ پێش دەستپێکی هێرشەکەی تورکیا) نووسراوە: "بەزەییتان بە کورد دا نەیەتەوە، بە مستی پۆڵایین لێیان دەن."

ئەو هێزە ڕۆژی 4ی  ئۆكتۆبه‌ر  لە پرێس کونفڕانسێکدا لەلایەن تورکیاوە و لە شاری شانلی ئۆرفا پێکهێنراوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×