وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
  2019-10-17       526       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ هه‌ولێرو لە فڕۆكەخانە له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و چەند به‌رپرسانێكی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

ئاوێنە: سەردانەكەی جان ئڤی لۆدریان، كە چوارەمین سەردانییەتی بۆ هەولێر، دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی عێراق كۆبوەوە.

سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ بەغداو هەولێر بەمەبەستی تاوتوێكردنی دیاریكردنی میكانیزمێكی نێودەوڵەتییە بۆ دادگاییكردنی ئەو دیلانەی داعش كە لەسوریا لەلای هێزەكانی هەسەدە زیندانین و لەنێویاندا 60 فەرەنسی هەیە.

بڕیارە لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ هەولێر وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەمان پرس لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستاندا تاوتوێ بكات.

جان ئێڤ لۆدریان، دوێنێ چوارشەممە رایگەیاندبو كە بەم زوانە سەردانی عێراق دەكات بۆ تاوتوێكردنی دانانی میكانیزمێكی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییكردنی زیندانییە دیلەكانی داعش.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە كۆتایی مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا، 10 دیلی داعش كە هەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسی بون لە زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەوە لەسوریا گوازرانەوە بۆ عێراق تا لەم وڵاتە دادگایی بكرێن.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×