ترەمپ ستایشی رێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكاو توركیا دەكات
  2019-10-17       691       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ستایشی رێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكاو توركیا دەكات بۆ راگرتنی شەڕ لەباكوری سوریاو دەشڵێت؛ ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی رزگاردەكات.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی رێككەوتنی وڵاتەكەی و توركیا لەلایەن جێگرەكەیەوە بۆ راگرتنی شەڕ لە باكوری سوریا، لەچەند تویتێكدا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنە نەدەكرا پێش سێ رۆژ ئەنجام بدرێت، چونكە پێویستە بە بونی هەندێك خۆشەویستی "دڵڕەقانە" هەبو بۆ سەرخستنی. رێككەوتنەكە كارێكی مەزنەو جێی شانازییە بۆ هەموان.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "ئەمڕۆ رۆژێكی مەزنە بۆ مەدەنیەت. من شانازی بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە دەكەم كە مكوڕ بو لەسەر گرتنەبەری رێگەیەكی پێویست، بەڵام تاڕادەیەك ناتەقلیدی. خەڵكی پێشتر ساڵانێكی زۆر هەوڵی گەیشتن بە رێككەوتنێكی بەمجۆرەیان دەدا. رێككەوتنە رزگاركردنی رۆحی ملیۆنان كەسە. پیرۆزە لەهەموان."

هەروەها سوپاسی رەجەب تەیب ئەرۆدۆغانی كردوە بۆ رێككەوتنەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×