پیلۆسی و "شومەر" رەخنە لە رێككەوتنەكەی ئەمریكاو توركیا دەگرن
  2019-10-18       1761       

نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكاو چوك شومەر، سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران، رێككەوتنەكەی دوێنێی نێوان ئەمریكاو توركیا بۆ راگرتنی شەڕ لەباكوری سوریا بە "شەرمهێنەر" ناودەبەن.

ئاوێنە: نانسی پیلۆسی و چوك شومەر، لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدار رایانگەیاند، رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی مەترسیدار، میسداقیەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لاواز دەكات و پەیامێكی مەترسیداریشە بۆ هاوپەیمان و دوژمنەكانمان بەوەی كە ناكرێت متمانە بە قسەكانمان بكرێت.

هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتوە"ئەردۆغان دەستبەرداری هیچ شتێك نەبوەو سەرۆك ترەمپ-یش هەمو شتێكی پێشكەش كردوە."

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز سەرۆكی دیموكراتەكان لە كۆنگرێس رایگەیاندوە هەفتەی داهاتو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پاكێجێكی سزا دژ بە توركیا دەدات كە لەلایەن هەردو پارتی دیموكراتەكان و كۆمارییەكانەوە پشتیوانی دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×