كەشناسی هەرێم: سبەی ئەگەری بارانی پچڕپچڕ هەیە
  2019-10-18       744       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەواری ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی راگەیاندو دەشڵێت، سبەی شەممە ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمانی هەولێر لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەورو ئاسمانی سلێمانی و كەركوك ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی پەڵەهەوری جیاجیاو ئاسمانی دهۆك-یش نیمچە هەور دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 33 پلە، لە سلێمانی 34 پلە، لە دهۆك 33 پلەو لە كەركوك 35 پلە دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی پێشبینی كردوە كە ئاسمانی سەرجەم شارەكانی باشوری كوردستان لەنێوان نیمچە هەورو هەروی تەواودا بێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ كە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.

بەپێی پێشبینی كەشناسی سبەی بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 32 پلە، لە سلێمانی 33 پلە، لە دهۆك 32 پلەو لە كەركوك 36 پلە دەبێت.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×