سەرەڕای ئاگربەست، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان كردەوە بە بۆردومانی سنوری "سەرێكانی"
  2019-10-18       724       

تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێشلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەی لەگەڵ ئەمریکا، لەو چوارچێوەیەدا لە سنوری سەرێکانی فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆردومانیان دەستپێکردوەتەوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، کەمێک پێش ئێستا و سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردوە بە بۆردومانی پێدەشتەکانی شاری سەرێکانی لە رۆژئاوای كوردستان.

بەپێی ئاژانسەكە بۆردومانەكان گوندی "ئوم ئەلخەیر"یان لە پێدەشتەكانی سەرێكانی كردۆتە ئامانج كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هێرشی میلیشیاكانی سەر بە توركیا بۆ سەر سەرێكانی و هاوكات تۆپبارانكردنی چەند ناوچەیەكی سنورەكە.

ئاژانسی هاوار نیوز ئاشكرایكردوە كە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا پێنج شەرڤانی هەسەدە شەهید بون و دوی دیکەش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×