سلێمانی؛ رێپێوانێكی گەورە بۆ پشتیوانی رۆژئاوا دەستی پێكرد
  2019-10-18       548       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە بەشداری هەزاران كەس لە چین و توێژە جیاجیاكان، لە سلێمانی رێپێوان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد.

ئاوێنە:رێپێوانەكە لە شەقامی سالم(سەهۆڵەكە)ی سلێمانییەوە بۆ بەردەم باخی گشتی بە بەشداریی چەندان هونەرمەند و رۆشنبیر و كەسایەتی سیاسی و چالاكوانانی دیار و چین و توێژەكانی دیكە دەستی پێكرد.

لەرێپێوانەكەدا هونەرمەندانی گۆرانی بێژ، رۆڵێكی دیاریان هەیە لە وتنی دروشمەكانداو پێكەوە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بە یەك دەنگ هاوار دەكەن؛ بەرخۆدان شانازییە، سەربەرزی و ئازادییە، بژی بەرخۆدانا رۆژاڤا.

خۆپیشاندەران ئاڵای یەپەگە، یەپەژە و کوردستانیان بەرزکردوەتەوە، بەیەک دەنگ ھاوار دەکەن "بەرخۆدان شانازییە، سەربەستیی و ئازادییە - ڕۆژئاوا تەنیا نییە، کوردستان پشتیوانییە - بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا. فاشیست ئەردۆغان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×