عەلی قەرەداغی: سوپاس بۆ خوا كه‌ به‌ر به‌ڕشتنی‌ خوێنی‌ مسوڵمانی‌ سوریا گیرا
  2019-10-18       1465       
د. عەلی قەرەداغی

د. عەلی قەرەداغی داوا لەھەمو لایەنەکان دەکات كه‌ پابەندبن بەڕێککەوتنی ئه‌مریكاو تورکیا بۆ كۆتاییهێنان به‌هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان-باكوری‌ سوریا.

ئاوێنه‌: له‌به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنی‌ ئه‌مریكاو توركیا بۆ ڕاگرتنی‌ شه‌ڕ له‌رۆژئاوای‌ كوردستان، لەتویتێکدا د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیھانی زانایانی مسوڵمان ده‌ڵێت، "سوپاس بۆ خوا كه‌ به‌ر به‌ڕشتنی‌ خوێنی‌ مسوڵمانی‌ سوریا گیرا، داوا لەھەمو لایەنەکان دەکەین پابەندبن بەو ڕێککەوتنەی کە لەتورکیا ئیمزاکراوە".

راشیگه‌یاندووه‌، "داوا  لەھەمو لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن لەماوەی داھاتودا بۆ دورکەوتنەوە لەھەر گرژییەک کە خزمەتی ھیچ لایەنێک ناکات، جگە لەدوژمنانی موسوڵمانان نەبێت، ھەروەھا دوربکەونەوە لەنەتەوە پەرستیی‌و مەزھەبی."

ئێواره‌ی‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، ئه‌مریكاو توركیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگر به‌ست‌و كۆتاییهێنان به‌هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان-باكوری‌ سوریا.

له‌ماوه‌ی‌ 9 رۆژی‌ هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان‌و گیانله‌ده‌ستدان‌و برینداربونی‌ ده‌یان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌‌و ئاوه‌ره‌بونی‌ سه‌دان هاوڵاتی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان، د. عەلی قەرەداغی هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ ڕون‌و ڕاشكاوی‌ نه‌بو بۆ ئیدانه‌كردنی‌ ئه‌و هێرشانه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×