مستەفا بالی: سەرەڕای ئاگربەست، تورکیا بەردەوامە لەهێرشەکانی
  2019-10-18       1076       
مستەفا بالی
بەرپـرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریا دیموکرات -هه‌سه‌ده‌- ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سەرەڕای ئاگربەست، تورکیا بەردەوامە لەهێرشەکانی بۆ سەر سەری کانی.

ئاوێنه‌: مستەفا بالی، بەرپـرسی ڕاگەیاندنی هه‌سه‌ده‌ به‌ده‌نگی‌ ئەمەریکای‌ ڕاگه‌یاندووه‌، دوێنێ پـێنجشەممە لە کاتژمێر 10ی شەو ئاگربەست ڕاگەیەندراو فەرماندەیەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەری ڕازیبو، بەڵام بەداخەوە لە دوێنێوە هەتا ئێستا هێرشی تورکیا بۆ سەر سەری کانی بەفڕۆکەی جەنگی‌و تۆپـباران‌و هێرشی زەمینی بەردەوامە، بۆیە هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامیان داوەتەوە.

وتیشی، لەلایەکی دیکە ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوە تەندروستی‌و سیڤیلیـیەکان هەوڵیاندابو بچنە ناو سەری کانی تاوەکو بریندارەکان لەنەخۆشخانەی شارەکە بگوێزننەوە، بەڵام هەتا ئێستا نەخۆشخانەکەش کراوەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی‌و تۆپـخانەی تورکیا.

ئێواره‌ی‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، ئه‌مریكاو توركیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست‌و كۆتاییهێنان به‌هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان-باكوری‌ سوریا.

ئه‌مرۆش ڕوانگه‌ی‌ سوری بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ رایگه‌یاند، لەئەنجامی بۆردومان‌و تۆپبارانکردنی فڕۆکەو تۆپخانەکانی تورکیا، تا ئێستا لەدەوروبەری گوندەکانی (ئەبو رەئسەین‌و باب ئەلخێر)ی‌ سەرێ کانی حەوت هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون‌و 21 هاوڵاتیش برینداربون، هەروەها چوار شەڕڤانیش لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکان شەهیدبون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×